چەوری سەر سپێنەی چاو

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-15-16:57:00 - کۆدی بابەت: 4533
چەوری سەر سپێنەی چاو

ناوه‌ڕۆك

چەوری سەر سپێنەی چاو

بەرزبونەوەیەکە لەسەر سپێنەی چاو و ناگاتە سەر گلێنە، بەهۆی شیبوونەوە و گۆڕانی هەندێک لە خانەکان ڕوودەدات، زیاتر لە دیوی ناوەوی چاو (لای لوت) دروست دەبێت. زیاتر بەهۆی تیشکی خۆر و تۆز و با هەروەها تەمەن درووست دەبێت.

زیادبوونی ئەگەری دروستبوونی

ئەگەری دروست بوونی زیاد دەبێت لەو بارانە:

١. بەرکەوتنی تیشکی سەروو وەنەوشەیی بۆ ماوەیەکی درێژ (تیشکی خۆر)
٢. ئەوانەی زۆر لە دەرەوە ئیش دەکەن.
٣. زیادبوونی تەمەن
٤. لە پیاوان زیاترە
٥. جگەرەکێشان
٦. نەخۆشی شەکرە

نیشانەکانی

  • هەستکردن بە هەبوونی شتێک لە چاو و برژانەوە و خوران ئاوکردن.
  • کاریگەری لەسەر جوانی چاو هەیە

چارەسەر

  • چارەسەر بۆ نەمانی نیشانەکان: بەکارهێنانی قەترەی فرمێسکی دەستکرد و چاویلکەی هەتاوی، لە باری هەبوونی هەوکردن دەرمانی تایبەت بەکاردێت.
  • چارەسەر (لابردن) بە نەشتەرگەری یان بە لێزەر دەبێت بە مەبەستی جوانی یان لە کاتی هەوکردن و سوربوونی بەردەوام یان کاتێک ڕێگری بکات لە دانانی عەدەسە لاسقە.


سەرچاوەکان



1218 بینین